ژنێكی ئه‌مریكی به‌ناوی ئیستاس كریم گیانی خۆی كرده قوربانی منداڵه‌كه‌ی
ئه‌م ژنه ته‌مه‌نی 41 ساڵه و له مانگی سێی ساڵی ڕابردوو به دوو گیان بونه‌كه‌ی زانیوه .
ئیستاس دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته هه‌ستاوه به‌دروست كردنی خواردنی جۆراو جۆر له‌پیناو ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ منداڵه‌كه‌ی به‌ڵام توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده ده‌بێت له سه‌ری دا.
دواتر له مانگی 7 دكتۆرله‌شیكای نه‌خۆشیه‌كه‌ی ئیستاس بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه توشی نه‌خۆشی سرطان بوه له سه‌ری و ملی دا .
بۆچاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌ی دكتۆر ده‌رزی كیمیاوی به‌كارده‌هێنێت . به‌لام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له پێناو مانه‌وه‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی له ژیاندا كه ئه‌و ده‌رزیه له‌خۆی بدات .
دواتر له 18ی مانگی 8 به هه‌وڵێكی زۆر له دكتۆران له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه منداڵه‌كه به‌سه‌لامه‌تی ڕزگار ده‌كه‌ن و ئیستاس پێش مه‌رگی چاوی به منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت . دواتر دوای سێ ڕۆژ له له‌دایكبونی منداڵه‌كه‌ی گیانی سپارد.