پیاوێكی تایله‌ندی به‌ناوی (چادێل دڤی). چه‌ند نامه‌یه‌كی خوازبێنی بۆ هاوڕێكانی نارد تاكو له مه‌راسیمی خوازبێنیه‌كه‌ی به‌شداری بكه‌ن.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له باكوری وڵاتی تایله‌ند له ئاهه‌نگێكدا چادێل ی 28 ساڵه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خێزانه مردوه‌كه‌ی به‌ناوی( سارینا كامسوك) كه ته‌مه‌نی 29 ساله له‌م كاته‌دا گه‌ر نه‌مردایه ئاهه‌نگی گێڕا.
به‌وته‌ی هاوڕێكانی چادیڵ كه خێزانه‌كه‌ی له شه‌وی سه‌ری ساڵدا توشی پێكدادانی ئۆمبیل ده‌بێت و دواترده‌گوێزێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایله‌ند به‌ڵام به بیانووی قه‌ره‌باڵه‌غی دره‌نگ ده‌گه‌ینرێته ICU بۆیه ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی .
ئه‌م هه‌واڵه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوبویه‌وه و زۆرێك له خه‌ڵكی له وڵاته جیاجیاكانه‌وه به په‌یمامی جۆراوجۆر هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌م زاوا تایله‌ندیه ده‌ڕبڕی